حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان 76مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆز دەكات

بۆ بەڕێز: مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
بابەت/ پیرۆزبایی

سڵاوێكی گەرم…

بە بۆنەی 16ی ئاب، یادی 76 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەكەین‌ و هیوادارین ئەم یادە مێژووییە دەرفەتێک بێ بۆ یەكڕیزی‌ و بەرەو پێشبردنی خەبات لەپێناو بەدیهێنانی تەواوی مافە ڕەواکانی گەلی كوردستان .
بەڕێزان..
یادی 76ساڵەی دامەزرانی پارتی دیموكراتی کوردستان لە کاتێک دایە ، کە جیهان و ناوچەکە و عێراق بە دۆخێکی ئاڵۆز و ناهەموار تێدەپەڕێ، بە هۆی بەردەوامی قەیرانی سیاسی، عێراق لە ڕۆخی دۆخێکی مەترسیدار دایە، هەرێمی کوردستان لە ژێر کارتێکردنی ئەم بارودۆخە بەدەر نییە، لە چۆنیەتی مامەڵەکردن و بەرەنگاربوونەوەی لێکەوتەکانی ئەم ڕەوشە و هەستیاری قۆناخەکە، لایەنی کوردستانی لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیی بە ئامادەکاری و هەبوونی دیدگایەكی سیاسی هاوبەش هەیە .
هەر لەم بۆنەیەدا، جارێكی دیكە جەخت لە پەیوەندی دۆســتانەی نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان‌ و پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەینەوە.

                               لەگەڵ ڕێزماندا.

مەكتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
16ی ئابی 2022

A;Bestun latef

پەیوەندیدار