لە مانگی رابردودا عیراق زیاتر لە 102 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و داهاتیش زیاتر بووە لە 10 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.
كۆمپانیای سۆمۆی تایبەت بەبازاڕ كردنی نەوتی عیراق بڵاویكردووەتەوە، لە مانگی تەموز عیراق 102 ملیۆن و 285 هەزار و 49 بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.
رونیشكراوەتەوە، داهاتی نەوتی هەناردە كراو لەو مانگەدا 10 ملیار و 541 ملیۆن و 594 هەزار و 258 دۆلار بووە، هەروەها پابەندیش بووە بە بڕیارەكانی رێكخراوی ئۆپێك تایبەت بە زیاكردنی بەرهەمی نەوت.
لای خۆیەوە عەلا خزر یاسری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ وتویەتی، عیراق لە رۆژێكدا 3 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیلی هەناردە كردووە، ئەوەش بەپێی بڕیارەكانی رێكخراوی ئۆپێك و زیادبوونی هەناردەش كارناكاتە سەر یەدەگی ستراتیژی نەوت.