لە ھەشت مانگدا ٤٣ زیندانی سیاسی لە لە زیندانەکانی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە

میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاویانکردووە، لەچەند رۆژی رابردوودا، ھەر یەک لە (مەھمەت جاندەمیر)ی تەمەن (٦٠) ساڵ ھاوسەرۆکی پارتی ھەرێمە دیموکراتیەکان (دەبەپە) لە شاری باتمان و (ئیبراھیم یڵدرم) تەمەن (٦٨) ساڵ بە ھۆی نەخۆشی گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەڕای گرفتی تەندروستی، ھەزار و ٥١٧ نەخۆش بەھۆی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن پزیشکی دادوەرییەوە دراون ئازادناکرێن و تەنیا بە مردن زیندانەکان جێدەھێڵن.

ھەر بە ھۆی ئازادنەکردنی زیندانیانی سیاسی، لە ماوەی ھەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٤٣ زیندانی بەھۆی نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە

پەیوەندیدار