ئەو خواردنانەی هەرگیز نابێت بە “مایكرۆوەیڤ” گەرمی بكەیتەوە

زۆر کەس مایکرۆوەیڤ بەکاردەهێنن بۆ گەرمکردنەوەی خواردنەکانیان، بەڵام گەرمکردنەوەی هەمو خواردنێک بە مایکرۆ کارێکی گونجاو نییە، هەندێک کات زیانی بۆ تەندروستی هەیە، پێویستە لە گەرمکردنەوەی ئەم خواردنانە دوربکەویتەوە.

یەکەم: هێلکەی کوڵاو

بە گەرمکردنەوەی شێی ناوەکەی دەبێت بە هەڵم و دەتەقێت، ئەمەش زیان بە سیستمی هەرس دەگەیەنێت.

دووەم: برنج


هەڵگرتنی برنج لەناو سەلاجە دەبێتە هۆی گەشەکردنی بەکتریا لەسەری، کاتێک گەرم دەکرێتەوە دەبێتە هۆی ژەهراویبونی خواردنەکە.

سێیەم: سپێناغ و کەرەزو


ئەو خواردنانەی ئەم سەوزانەی تێدایە نابێت بە مایکرۆ گەرمبکرێنەوە، چونکە دەبنە هۆی ژەهرایبونی خواردنەکە.

چوارەم: شیری منداڵ

شیری منداڵ بەتایبەتی شیری دایک هەرگیز نابێت بە مایکرۆوەیڤ گەرمبکرێتەوە، باشترە  شیرەکە بکرێتە ناو ئاوی گەرمەوە، پارێزراوترین رێگەیە.

پەیوەندیدار