ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداریدا له‌وه‌ی كه ڤاكسینی نه‌خۆشی مه‌یمون ده‌رمانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه نییه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بڵاوكرایه‌وه كه حاڵه‌ته‌كانی توشبون به‌و نه‌خۆشیه دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین روی له‌زیادبون كردوه.
رۆزامۆند لویس، پسپۆڕی نه‌خۆشی مه‌یمون له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، “ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌زانین كه ئه‌م ڤاكسینه نابێته چاره‌سه‌رێكی سه‌ركه‌وتو بۆ نه‌خۆشی مه‌یمون، هه‌روه‌ها هه‌مو چاوه‌ڕوانییه‌كان لێی جێبه‌جێ ناكات”.
وتیشی، “هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی كۆنتڕۆڵكراوی هه‌ڕه‌مه‌كی ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵام ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردوه كه ڤاكسینه‌كه 100% كاریگه‌ر نییه، چ دوای به‌ركه‌وتنی به ڤایرۆسه‌كه یان وه‌ك خۆپارێزییه‌ك”.
له تاقیكردنه‌وه كۆنتڕۆڵكراوه‌كانی هه‌ڕه‌مه‌كیدا، به‌شداربوان به‌سه‌ر دو گروپدا دابه‌ش ده‌كرێن كه به دو شێوازی جیاواز چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، بۆ نمونه یه‌كێكیان ڤاكسین و ئه‌وی دیكه‌یان به پلاسیبۆ كه مادده‌یه‌كی چالاك له‌خۆناگرێت وه‌رده‌گرن.
رۆزامۆند لویس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤاكسینیان بۆ كراوه لانیكه‌م دو هه‌فته چاوه‌ڕێ بكه‌ن دوای وه‌رگرتنی ژه‌می دوه‌می ڤاكسینه‌كه تا كاریگه‌رییه‌كه‌ی بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
دیارترین نیشانه‌ی توشبون به نه‌خۆشی مه‌یمون بریتیه له‌ده‌ركه‌وتنی ئاوڵه له‌ده‌موچاو و پاشان گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته، هه‌رچه‌نده له‌ساڵی 1980وه ئه‌و نه‌خۆشیه بنبڕكراوه، به‌ڵام ئێستا له‌چه‌ند به‌شێكی كیشوه‌ری ئه‌فریقا سه‌ریهه‌ڵده‌داته‌وه.
له‌ساڵی 2003 چه‌ندین حاڵه‌تی ئه‌و نه‌خۆشیه له‌ئه‌مریكا تۆماركران و ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجار بو ئه‌و نه‌خۆشیه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فریقا تۆماربكرێت، زۆرینه‌ی نیشانه‌كانی توشبوانی نه‌خۆشی مه‌یمون سوكه و دوای سێ هه‌فته نه‌خۆشیه‌كه نامێنێت ته‌نانه‌ت به‌بێ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، به‌ڵام هه‌ندێك حاڵه‌ت مه‌ترسیداره و حاڵه‌تی مردن به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه له‌ڕۆژئاوای ئه‌فریقا تۆماركراوه.