قۆناغی پێنجەمی پرۆسەی ئیرادەی پۆڵایین بە بەشداری پێشمەرگە دەستی پێكرد

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستیان بە قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین بەمەبەستی لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش بەهاوکاری لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە دەستپێکردوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،” هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوام لەنێوان کەرت و بەشەکانی هێزەئەمنییەکاندا هەیە، کە ئەمەش ئەنجامێکی باشی بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش هەیە، لەوچوارچێوەیەشدا لەژێر سەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، بەپشتبەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری کە لەمیانەی کۆبونەوە و چاوپێکەوتنە بەردەوامەکانی هێزی ئیتیحادی و پێشمەرگە دەستمانکەتوە،بەیانی ئەمڕۆ خۆناغی پێنجەمی ئۆپراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاینمان دەستپێکرد”.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە،”لەم ئۆپەراسیۆنەدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە و فەرماندەی میحوەرەکانی یەک و دو و سێی پێشمەرگە، بەهاوکاری هێزی ئاسمانی عێراق بەشداریان تێداکردوە”.

لەکۆتایی راگەیەندراوەکەشدا هاتوە،”ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە پشکنینی ناوچەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی فیدڕاڵ و پێشمەرگەی هەرێمە، لەو گوند و سنورانەی لەماوەی رابردودا بۆشایی ئەمنی دروستبوبو تێیاندا،  وگەڕاندنەوەی ئەمن و ئاسایشە بۆیان”.

پەیوەندیدار