راوێژكارێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، دۆخی ئاوی عێراق گه‌یشتوه‌ته قۆناغێكی زۆر مه‌ترسیدار، لایه‌نی توركیش له‌سه‌ر پرسی ئاو، دانوستانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێستا ره‌تكردوه‌ته‌وه، بۆیە دانوستانەكان بۆ دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێ دواخراون.
عادل موختار راوێژكاری لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، وشكه‌ساڵی گه‌یشتوه‌ته به‌رزترین ئاستی خۆی له ژێر رۆشنایی ئه‌وه‌ی عێراق پشكی ئاوی له وڵاتانی دراوسێ وه‌رنه‌گرتوه و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ قه‌یرانێكی گه‌وره كه ڕه‌نگه به‌مزوانه ڕوبه‌ڕوی ببێته‌وه ئه‌گه‌ر له چه‌ند مانگی داهاتودا باران نه‌بارێت”.
سه‌باره‌ت به‌دانوستانی عێراق و توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئاو و به‌ردانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه عادل موختار وتی، “به‌هۆی نه‌بونی دانوستانه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ زۆر لاواز بوه”.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، لایه‌نی توركیا دانوستانه‌كانی له‌سه‌ر ئاو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێستای مسته‌فا كازمی ره‌تكرده‌وه، چونكه حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ره، بۆیه دانوستانه‌كان دواخراون تاوه‌كو حكومه‌تێكی نوێ پێكده‌هێنرێت و حكومه‌تی نوێ ده‌ستبه‌كارده‌بێت”.
ئاو ھه‌ردو ڕوباری دیجله و فورات له ڕۆژھه‌ڵاتی توركیاوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به خاكی سوریادا تێپه‌ڕ ده‌بێت تا ده‌گاته عێراق و له ناوچه‌ی قوڕنه‌ی باشوری عێراق به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و ده‌ڕژێنه كه‌نداوی عه‌ره‌ب، ڕێژه‌ی 70٪ی ئاوی سه‌ر زه‌وی عێراق له توركیاوه له ڕێی ڕوباره‌كانی دیجله و فوراته‌وه‌یه، ڕووباری دیجله هه‌زار و 290 كیلۆمه‌تر و ڕوباری فوراتیش هه‌زار و 160 كیلۆمه‌تری به‌ناو خاكی عێراقدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام له‌ئێستادا توركیا به‌هۆی دروستكردنی به‌نداوه‌وه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی كه‌مكردوه‌ته‌وه.