چەند تۆمەتبارێك كە 300 ملیۆن دیناریان بردبوو دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیداره‌ی گەرمیان رایگه‌یاند، سێ تۆمه‌تبار دوای دزینی 300 ملیۆن دینار له‌ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ به‌ره‌و سلێمانی هه‌ڵاتن، دوای به‌دواداچونیش توانرا به‌هاوكاری هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیربكرێن.

ئاسایشی گەرمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، پاش دزینی 300 ملیۆن دینار لە ناحیەی قەرەتەپە و هەڵهاتنیان بۆ شاری سلێمانی، دۆسیەی لێكۆڵینه‌وه‌یان لەلایەن ئاسایشی گەرمیان بۆ كرایه‌وه‌، بە فه‌رمانی دادوەر بڕیاری دەستگیرکردن بۆ سێ تۆمەتبار ده‌رچو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پاش کۆکردنەوەی زانیاری ئاسایشی گەرمیان لەسەر تۆمەتبارەکان بەهاوکاری هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان هەر سێ تۆمەتباره‌كه‌ لە شاری سلێمانی دەستگیر بكه‌ن.

باسی له‌وه‌شكردوه‌، تۆمه‌تباره‌ ده‌ستگیركراوه‌كان له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ رادەستی ئاسایشی گەرمیان كراون، له‌ئێستاشدا بەپێی مادەی 444 له‌ یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

پەیوەندیدار