کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: لە جەژنی قوربانەوە زیاتر لە 15 ملیار دینار زیانمان كردووە

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان رایدەگەیاند، لە جەژنی قوربانەوە تا ئێستا زیاتر لە 15 ملیار دینار زیان بەر خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان کەوتووە. دەشڵێت، ” لەبیرکردن و پشتگوێخستنی ئەم کەرتە لەلایەن حکومەتەوە دەرخەری ئەو راستیەیە گرنگی و هاندانی نیە بۆ بەرهەمی ناوخۆی”.

‎نازم عبدوڵا جاف سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان رایگەیاند، لە جەژنی قوربانی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا زیاتر لە 15 ملیار دینار زیان بەر پرۆژەکانی بەرهەم هێنانی پەلەوەرکەوتووە کە بەشێوەیەکی کەم ئەو بڕە باسکراوە کە ئەمەش گەورەترین زەنگی مەترسیە بۆ راوەستاندنی بەرهەم هێنانی مریشکی زندوو.

‎ئاماژەی بەوەشدا، لەبیرکردن و پشتگوێخستنی ئەم کەرتە لەلایەن حکومەتەوە دەرخەری ئەو راستیەیە گرنگی و هاندانی نیە بۆ بەرهەمی ناوخۆی هیچ بەرپرسیارێتیەک لە ئەستۆ ناگرێت ئەمەش ماڵوێرانی هەزاران خێزانبەدوای خۆیا دێنێت.

‎ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە هەموو عێراقدا نرخی عەلەف هەرزان بووە، بەڵام لە کوردستان هەر گرانە ئەمەش ئەو راستییە دەردەخات کە چاودێری لەسەر ئەو کارگانە نیە بۆیە حکومەت پێویستە بێتەسەرخەت و چارەسەر بۆ بدۆزێتەوە تاخاوەن کێڵگەکان توشی کێشەی کۆمەڵایەتی و خێزانی نەبن.

‎نازم جاف باسی لەوەشکرد، چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بەگەڕ خستنەوەی کوشتارگەکانە وە رێستۆرانتەکان و چێشتخانەکان و هۆتلەکان ناوچە گەشتیاریەکان ناچار بکرێن مریشکی زندوو بەکاربهێنن وەک پشتیوانییەک بۆ بەرهەمی ناوخۆی.

پەیوەندیدار