ئەمریکا بەهای 775 ملیۆن دۆلار یارمەتی سەربازیی گەیاندە ئۆکرانيا

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا “پێنتاگۆن” پێشکەشکردنی یارمەتیی سەربازیی نوێی بۆ ئۆکرانيا بە بەهای 775 ملیۆن دۆلار راگەیاند، کە پێک دێت لە 15 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی دیکە بۆ سیستەمی مووشەکهاوێژی وردی ئەمریکی لە جۆری “هایمارس”.
بە گوتەی بەرپرسێکی باڵا لە پێنتاگۆن”، یارمەتییە نوێیەکان بریتین لە سیستەمی تۆپهاوێژی گەڕۆک و گوللەتۆپی دیکە کە دەگونجێت لەگەڵ ئەو چەکانەی شانشینی یەکگرتوو پێشکەشی ئۆکرانياى کردوون.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز، بەرپرسێکی بەرگریی ئەمریکا ئاشکرای کرد، یارمەتییەکان پێک دێن لە 15 درۆنی چاودێریی جۆری “ScanEagle” و 40 ئۆتۆمبێلی دژەمین و نزیکەی هەزار مووشەکی “جاڤلین”ی دژەتانک و تەقەمەنی و 16 سیستەمی هاوتزەری دیکە. بەمەش تێکڕای یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانيا گەیشتە 10.6 ملیار دۆلار.

پەیوەندیدار