له حه‌وت مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، زیاترله 11 هه‌زار و 111 كۆچبه‌ری نایاسایی له ده‌ریایی ئیجه ڕزگاركراون و ته‌رمی حه‌وت كۆچبه‌ریش دۆزراونه‌ته‌وه.
تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیا ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی ڕابردودا نزیكه‌ی 10 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه به‌زۆر نێردراونه‌ته‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا، به‌شێكی دیكه‌شیان به هۆكاری جیاواز له‌ده‌ریادا گیریان خواردبوو، رزگار كراون، واته به‌گشتی 11 هه‌زار و 111 كۆچبه‌ر ڕزگار كراون.
له حه‌وت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا زۆرترین ڕێژه‌ی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له ته‌مووز، واته مانگی حه‌وتدا تۆمار كراوه كه ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه هه‌زار و 933 كۆچبه‌ر بووه.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی توركیا، هه‌زار و 138 كۆچبه‌ری نایاسایی كه له ده‌ریادا به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی بزوێنه‌ر و به‌ر لافاو كه‌وتنی به‌له‌مه‌كانیان رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی مردن بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیاوه گیانیان له مه‌ترسی رزگار كراوه.
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ته‌رمی حه‌وت كۆچبه‌ر له ده‌ریادا دۆزاوه‌ته‌وه و 80 قاچاخچیش كه ویستوویانه كۆچبه‌ری نایاسایی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ببه‌ن له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.