ساڵح موسلیم: تورکیا ھێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان چڕکردووەتەوە

ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات – پەیەدە ڕایدەگەیەنێت،”تورکیا بەشێوەی ناڕاستەوخۆ ھێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان چڕکردووەتەوە”.

ساڵح موسلیم، ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات – پەیەدە ڕایگەیاند،”تورکیا بەشێوەی ناڕاستەوخۆ ھێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان چڕکردووەتەوە و تەنھا ئەوە ماوە لە ڕێگەی وشکانییەوە ھێرشەکانی دەستپێبکات”.

ھاوسەرۆکی پەیەدە ڕەخنەی لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی گرت کە لە کاتی ھێرشەکانی تورکیا، بێدەنگی ھەڵدەبژێرن و بیانووی ئەوە دەھێننەوە كە تەنھا بۆ شەڕی تیرۆر ھێزیان لە ناوچەکە ھەیە و وتی،”بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا، بەمانای پیلانگیڕییەک دێت دژی گەلی کورد و وڵاتانی جیھانیش کورد لە بەرژەوەندی خۆیان بەکار دەھێنن”.

bestun latef

پەیوەندیدار