شەیدا مەعروف ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئەمڕۆ شەممە بەرواری ٢٠/٨/٢٠٢٢ لەمیانی سەردانێکیدا بۆلای رێکخراوی گەشەپێدانی ئافرەتان بۆ ئێستانیوز گوتی وەک چۆن لە رابردوودا هەماهەنگ بووین دەمانەوێت بە هەمان نەفەس درێژە بە کاری رێکخراوەیی بدەین.
سەردانی شاندێکی بۆردی ژنانی زەحمەتکێشانی کوردستان کە پێکهاتبوو لەهەر یەکە لە هاوڕێ یان(شەیدا معروف)ئەندامی ئەنجومەنی گشتی و هاوڕێ نەرمین حەسەن و هاوڕێ زەکیە، بە مەبەستی پیرۆزبایی سەرلەنوێ دەستبەکاربونەوەی خاتوو (پەخشان محمد) وەک سکرتێری ڕێکخراوی (گەشەپێدانی ئافرەتانی کوردستان) سەردانی رێکخراوی ناوبراویان کرد.
هاوکات هەر لە میانی سەردانەکەدا هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر ئەوەی کە وەک چۆن لە ڕابردودا کاری هاوبەش و هەماهەنگی باشیان هەبووە پێکەوە، هەر بەو نەفەسە لە کاری پێکەوەیی بەردەوام بن.
هاوڕێ شەیدا مەعروف ئاماژەی بەوەدا، دەبێت ژنان هەمیشە هاودەنگ و هەماهەنگ بن بۆ درێژەدان بە خەبات و کاری رێکخراوەیی تایبەت بە خۆیان، ئێمەش لە بۆردی ژنانی زەحمەتکێشانی کوردستان هەمیشە پاڵپشتی ژنان و کچانین لە هەرکوێیەک پێویست بکات.
bestun latef