ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه‌سایه‌تی نزیك له موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در “وه‌زیری سه‌در”، 10 خاڵی وه‌ك ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی به‌رده‌م په‌رله‌مان “شۆڕشی چاكسازی” بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “هێزه‌كانی كورد و سوننه و به‌شێك له شیعه‌كانیش پشتگیری له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كه‌ن”.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، “پاڵپشتی و هاوسۆزی بۆ شۆڕشی چاكسازی له به‌رزبونه‌وه‌دایه، به‌پشتگیری میدیاكان و هۆزه‌كان و پیاوانی ئاینی ئه‌و شۆڕشه ده‌بێته فریادڕه‌س”.
ڕایگه‌یاند، “شۆڕشی چاكسازی له‌به‌ر چه‌ند خاڵێك بۆته فریادڕه‌س، یه‌كه‌میان به‌شێك له به‌رپرسان چالاك بون له ترسی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئاشكراكردنی هه‌ندێك دۆسیه‌ی بچوكی گه‌نده‌ڵی، ئێمه چاوه‌ڕێی سه‌ره گه‌وره‌كانی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ین، دوه‌مـیش، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیرێك كه تۆمه‌تباره به گه‌نده‌ڵی و په‌رده‌پۆشكردنی گه‌نده‌ڵه‌كان، تاقیكراوه، تاقی ناكرێته‌وه، سێیه‌م، ئه‌و دزه‌پێكراوانه‌ی كه پشتڕاستكراونه‌ته‌وه و تێیدا هانده‌ری كوشتن و تێكدان و شه‌ڕ و فیتنه‌ن”.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی باسی له‌وه‌شكردوه، خاڵی چواره‌م ئه‌و بارانه‌ی له نه‌جه‌ف باری، واته ته‌نانه‌ت وه‌ك گریمانه‌یه‌ك، كه شۆڕشه‌كه له‌لایه‌ن خودای گه‌وره‌وه پاڵپشتیده‌كرێت، پێنجه‌میش، بڵاوبونه‌وه‌ی ڤیدیۆ یه‌كێك له پایه‌كانی گه‌نده‌ڵی، شه‌شه‌م په‌سه‌ندكردنی هێزه گه‌وره‌كانی سوننه و كوردی، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك شیعه‌كانیش بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵه‌كان و ئه‌نجامدانی هه‌ندێك هه‌مواری ده‌ستور، حه‌وته‌م خاڵیش شكستی هێزه گه‌نده‌ڵه‌كان و نه‌توانینیان بۆ به‌رگریكردن له خۆیان جگه له لاساییكردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیخوازان به خۆپیشاندان و دانیشتن له لایه‌ك و چونیان بۆ وڵاتانی دراوسێ بۆ نێوه‌ندگیری له‌لایه‌كی دیكه‌وه”.
محه‌مه‌د ساڵح عێراقی باسی له خاڵی هه‌شته‌می ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانیان كردوه و ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، خاڵی هه‌شته‌م ره‌تكردنه‌وه‌یان له دیبه‌یتی گشتی كه بوه هۆی ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا ئاشكرا ببن و پێگه‌یان لاوازببێت و هاوسۆزییان له‌گه‌ڵ شۆڕش زیاتر بێت، خاڵی نۆیه‌میش چڕكردنه‌وه‌ی ناكۆكی نێوانیان به‌جۆرێك كه نه‌یانتوانی حكومه‌تێكی تاقیكراوه پێكبهێنن و پێشوه‌خته له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ڕه‌تكرایه‌وه، خاڵی ده‌یه‌میش، فه‌زیحه‌ی شه‌رمه‌زاركه‌ری باڵیۆزی گه‌نده‌ڵی (نه‌ك عێراق) له شانشینی ئوردن هاشمیه.