لە سوودان بەهۆی لافاوەوە دۆخی نائاسایی راگەیەندرا

بەپێی ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سوودان (SUNA) ، ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی بەمەبەستی گەنگەشەی دابین کردنی هاوکاری پێویست بۆ ئەوانەی کە بەهۆی باران بارینەوە زیانیان بەرکەوتووە، ئەنجامداوە.

ئەنجوومەنەکە، بەهۆی ئەو لافاوی پارێزگاکانی رووباری نیل، جەزیرە، نیلی سپی، کوردوفانی رۆژئاوا، باشووری دارفوور و کەسەلە-ی گرتووەتەوە، ئاگادارکردنەوە و دۆخی نائاسایی راگەیاند.

وەزیری ناوخۆیی سوودان بە وەکالەت، عەنان حامیدی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو زیانانەی بەهۆی لافاوەوە لەو پارێزگایانە کەوتووەوتەوە سنووردارە و گوتی: “سەرجەم هاوکارییەکانمان لە خۆراک و هاوکاریی مرۆیی دابەش کردووە و کاروانی هاوکارییەکان لە رۆژانی داهاتوودا دەگەنە پارێزگاکان”.

هاوکات، وەزیری بەرپرس لە کاروباری کابینەی حکوومەت بە وەکالەت، عوسمان حوسێن گوتی: “بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاری بۆ زیان بەرکەوتووانی لافاوەکان و رێگرتن لە ئەگەری کەوتنەوەی زیانی زیاتر، سستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بەهێز دەکەین”.

  • ناوچەی مەناگیل بە ناوچەی “کارەسات” راگەیەندرا
    لە ناوچەی مەناگیل-ی سەربە پارێزگای جەزیرە لە ناوەڕاستی وڵاتەکە بەهۆی گیانلەدەستدان و زیانی ماددی لە ئەنجامی لافاوەکانەوە وەکو “ناوچەی کارەسات” راگەیەندراوە.

پارێزگاری جەزیرە، ئیسماعیل عەوادەڵڵا ئەلعاقیب، ئەوەی راگەیاند کە زیاتر لە سێ هەزار خانوو لە ناوچەی مەناگیل بەهۆی لافاوەوە رووخاون.

ئەلعاقیب، گوتی: “داوا لە حکوومەتی فیدڕاڵی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین لە رێگەی دابینکردنی چادر بۆ زیان بەرکەوتووانی لافاوەکان هاوکاربن لە کەمکردنەوەی زیانەکان”.

پەیوەندیدار