میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردهوه تەرمی ئەو ١٩ کەسەی لە ئاکامی دوو رووداوی هاتوچۆی بە دوای یەکدا لە شاری دێرک سەر بە پارێزگای ماردین گیانیان لەدەست دا، بە خاک سپێردران.
ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکی بڵاویکردۆتهوه دوای ئەنجامدانی پرۆسەی توێکاری بۆ ١٩ لەو کەسانە تەواو بوو کە لە ئاکامی تەقینی وەستێنەری بارهەڵگرێک و چوونی بۆ خەڵک لە ناوچەی ئوچئیۆڵ لە شاری دێرک گیانیان لەدەست دا.
دوای ئەنجامدانی نوێژی مردوو لەسەریان تەرمەکان کە رادەستی کەسوکاریان کرانەوە، بە جیا لە مزگەوت لە دێرک رێوڕەسمیان بۆ رێک خرا.
جێگای ئاماژهیه لە ئاکامی دوو رووداوی هاتوچۆ لە شاری دێرک ٢٠ هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و ٢٦ هاووڵاتیی دیکە برینداربوون کە برینی شەشیان سەختە.