نیمار چەند ژمارەیەکى سەرسوڕهێنەرى تۆمارکرد

نیمار لە سێ یاریدا بەشدارى لە 10 گۆڵدا کردووە و بۆ سێیەم یارییە لەسەریەک سێ گۆڵ بۆ هاوکارەکانى درووستدەکات.

نیمار دا سیلڤاى بەڕازیلى لە بردنەوە گەورەکەى پاریس سان جێرمان بەرامبەر لیل لە هەفتەى سێیەمى خولى فەڕەنسا دوو گۆڵى تۆمارکرد و سێ گۆڵیشى بۆ هاوکارەکانى درووستکرد.

تۆڕى ئۆپتا بۆ ئامارەکان بڵاویکردەوە، نیمار بەشدارى لە 10 گۆڵى یانە پاریسیەکەدا کردووە لە سێ یارى خولى فەڕەنسادا بە تۆمارکردنى پێنج گۆڵ و پێنج ئەسیست، ئەمەش دوو هێندەى هەر یاریزانێکى ترە.

هاوکات تۆڕى سکواکاش ئاماژەى بەوەکردووە، نیمار بۆ سێیەم یارییە لەسەریەک سێ ئەسیست تۆمار دەکات لە هەر یارییەکیاندا، کە لە بەرامبەر لیلدا 83 جار تۆپى وەرگرتووە و چوار هەلى بۆ هاوکارەکانى درووستکردووە و سێ لێدانى هەبووە.

باسى لەوەشکردووە، نیمار لەگەڵ کیلیان مباپێ و لیۆنێل میسى بەشدارییان لە 76 گۆڵى پى ئێس جیدا کردووە لە خولى فەڕەنسا لە 2022دا، کە نیمار 15 گۆڵ و نۆ ئەسیست و میسى هەشت گۆڵ و 12 ئەسیست و مباپێ 23 گۆڵ و نۆ ئەسیستیان تۆمارکردووە.

پەیوەندیدار