‏هەردوو لایەنی حزبی دیموکرات بە فەرمی لە ژێر ناوی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران یەکیان گرتەوە

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان، دوای 16 ساڵ جیابونەوە، لە ژێر ناوی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران یەکیان گرتەوە.

دوێنێ یەکشەممە، هەردو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حزبی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی یەكگرتنەوەیان لە ژێر ناوی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوەکراوە، هەردو لایەن رێککەوتن ناوەندێکی 12 کەسی، بەناوی ناوەندی بەڕێوەبەری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ ماوەی کەمتر لە ساڵێک و تا یەکەم کۆنگرەی هاوبەش، حیزب بەڕێوە دەبات، بەرپرسی ناوەندەکە کەسی یەکەمی حدک و وتەبێژەکەشی کەسی یەکەمی حدک دەبێت.

ڕێککەوتنەکە لە نێوان مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستان واژۆ کراوە.

‏حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆتاییەکانی پاییزی ساڵی 2006 جیابونەوە لە 10 ساڵی ڕابردودا چوار جار هەوڵی یەکگرتنەوەیان داوە.

پەیوەندیدار