ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپی سەر بە (ھەسەدە) ھەوڵێکی دزەکردنی گروپە چەکدارەکان لە عەین عیسا پوچەڵ کردەوە.
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردەوە، گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا ھەوڵیانداوە دزە بکەنە ناو گوندی (مشێرفا)ی سەر بە ناحیەی عەین عیسا، بەڵام شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپی ھەوڵەکەیان پوچەڵ کردەوە.
ھەر لەو چوارچێوەدا سوپای تورکیا و چەکدارەکانی بۆردومانی گوندەکانی (جەدیدە، فەتسا، مشێرفا، حیشە و دەوروبەری ناحیەی عەین عیسا)یان کردوە.
ھاوکات گروپە چەکدارەکان گوندی (مەیاسە و زرنە عیتە)ی لە ناوچەی عەفرین و گوندی (حەربیل و ئەحرەس) لە ناوچەی شەھبا بە چڕی بوردومان کرد.