ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی دانانی كامێرای تیژڕەوی بڕیاریدا

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دانانی كامێرای دیاریكردنی تیژڕەوی رەتكردەوە و داواش لە پارێزگاری سلێمانی دەكات كاركردن لەو پرۆژەیە رابگیرێت.
ئەمڕۆ ئەنجومەنەكە بۆ بڕیاردان لەسەر دانانی كامێرای چاودێری تیژڕەوی بە سیستمی “پۆینت تو پۆینت” كۆبوویەوە و لە كۆبوونەوەكەدا بە دەنگی 28 ئەندام دانانی ئەو سیستمە رەتكرایەوە.
دوای كۆبوونەوەكەش ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، پێویستە پارێزگار كاركردن لە جێبەجێ كردنی پرۆژەكە رابگرێت.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنەكە جەختی لەوە كردەوە، پێویستە گرێبەستی نێوان كۆمپانیای جێبەجێكار و وەزارەتی ناوخۆ هەڵبوەشێنرێتەوە، هەروەها سكاڵاش لەسەر وەزیری ناوخۆ تۆمار دەكەن.

پەیوەندیدار