جۆرە میوەیەك گەشەی خانەی شێرپەنجەیی لە 60% كەمدەكاتەوە

شێرپەنجە یەکێکە لەو نەخۆشیانەی خێرا لە جەستەی کەسی توشبوودا گەشەدەکات ئەگەر بە خێرایی چارەسەر نەکرێت، بەڵام سیستمی خۆراکی تەندروست رۆڵی هەیە لە خاوبوونەوەی گەشەی خانەی شێرپەنجەیی.
گۆڤاری خۆراک و شێرپەنجەی بەریتانی لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، هەندێک لە تووەکان بەتایبەت تووی شیلانە ماددەی دژە ئۆکسانی رووەکی تێدایە وەک ئەنسۆسیانین و ترشی فینۆلیە کە گەشەی خانەی شێرپەنجەیی خاو دەکەنەوە.
ئەنسۆسیانین ماددەیەکی دژە ئۆکسانییە و رەنگی سور یان ئەرخەوانی هەیە، دەتوانرێت لە شێرپەنجە بتپارێزێت، لە تووی شیلانەدا بڕێکی زۆر دژە ئۆکسانی رووەکی تێدایە، بە هەمان شێوە لە سترۆ بێری و برۆکلیشدا هەیە.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی بەریتانی لە ساڵی 2009دا ئەنجام دراوە، رۆژانە خواردنی 50 ملیگرام لەو تووە گەشەی خانەی شێرپەنجەیی لەماوەی 24 کاتژمێردا لە60% کەمدەکاتەوە، بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک.
لە گۆڤاری Planta Medicay ی ئەڵمانیدا هاتووە، لە نمونەی خوێنی ئەو کەسانەی شێرپەنجەی مەمکیان هەبووە و تووی شیلانەیان خواردووە دەرکەوتووە مەترسی گەشەی نەخۆشییەکە لەسەریان کەمبووەتەوە.

پەیوەندیدار