لە هەولێر مەراسیمی چلەی ماتەمینی کەریم ئەحمەد بەڕێوەچوو

لە هۆڵی پێشەوای شاری هەولێر مەراسیمێکی پڕ شکۆ بۆ چلەی سەرکردەی دیاری حزبی شیوعی کوردستان کەریم ئەحمەد بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ رۆژی سێ شەممە 23/8/2022 بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستان، حکومەتی هەرێم و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیەکان و پێشمەرگە دێرینەکان کەسوکاری هاوڕێ کەریم ئەحمەد، لە لایەن حزبی شیوعی کوردستان مەراسیمێکی شایستە بۆ چلەی سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو.
شایانی باسە لە مەڕاسیمەکە چەندین وتار خوێندرانەوە کە تیایاندا باس لە ژیانی سیاسی کەریم ئەحمەد کرا لە قۆناغە جیاجیاکانی تەمەنی ئەو کەسایەتیە گەورەیەی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و کوردستان.
شایانی باسە شاندێکی باڵای حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرۆکایەتی هاوڕێ بەهمەن حوسێن بەرپرسی ئەنجومەنی گشتی و ئەنجوومەنی چاودێری و مەکتەبی پەیوەندیەکان ، هاوڕێیانی لقی هەولێر و لقی دێرین لە مەڕاسیمەکە ئامادەبوون.

bestun latef

پەیوەندیدار