لە راگەیەنراوێکدا، ئاسایشى سلێمانى دەستگیرکردنى 17 تیرۆریستى راگەیاند و دەڵێت: مەبەستیان بووە چەند ئەفسەرێکى باڵاى هێزى پێشمەرگە و مامۆستای ئاینى تیرۆر بکەن.
بەپێى راگەیەنراوەکەى ئاسایش، تیرۆریستەکان لە سەربنەمای زانیاری ھەواڵگری و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، لەچەند ھەڵمەتێکی جیادا لە سلێمانی، چەمچەماڵ، تەکیە، باریکە دەستگیرکراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو تۆمەتبارانە پیلانیان دانابو چەند ئەفسەرێکی باڵا لەھێزی پێشمەرگە و چەند مامۆستایەکی دیاری ئاینی تیرۆر بکەن.
ئاسایشی سلێمانی راشیگەیاند؛ بۆ شکستپێھێنانی مەرامی تیرۆریستان لێکۆڵینەوەکان چڕترکرانەوە و شەوی ٢٢ / ٢٣ ئابی ٢٠٢٢ لە چەمچەماڵ و تەکیە، ژمارەیەک تۆمەتباری دیکە کەپەیوەندیی راستەوخۆیان ھەبوە بەم گروپەوە بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیراکران و لەبەر ھەستیاری دۆسییەکە ناو زانیارییەکانیان بە شاراوەیی ھێڵدرایە تا تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان زانیاری زیاتر بۆ خەڵک ئاشکرادەکەن.