فەرمانگەی ئەرشیف و تۆمارە نیشتمانییەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لانیکەم ٧٠٠ لاپەڕە “بەڵگەی نهێنی” لە نێو ئەو بەڵگانەدا بووە کە مانگی کانوونی دووەم لە ماڵی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە فلۆریدا رادەستیان کراوە.
لەو راگەیەندراوەی کە لە فەرمانگەی ئەرشیف و تۆمارە نیشتمانییەکانی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا، ١٥ کارتۆن بەڵگە لە ماڵی ترەمپ لە فلۆریداوە رادەستی دامەزراوەکەیان کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوە خراوەتەڕوو کە لانیکەم ٧٠٠ “بەڵگەی نهێنی” لەنێو بەڵگەکاندا هەبووە.
ئەم راگەیەندراوەی فەرمانگەی ئەرشیف و تۆمارە نیشتمانییەکانی ئەمریکا لەدوای هەڵکوتانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریکا (FBI) بۆسەر ماڵی ترەمپ لە فلۆریدا بووە جێگەی سەرنج.