بەڕێز هەیئەتی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بابەت : پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم
بە خۆشحاڵییەوە ڕاگهیەندراوی هاوبهشی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموكراتمان پێگەیشت، بەو بۆنەیەوە بەناوی هەموو هاوڕێیانمان بەگەرمی پیرۆزبایی یەکگرتنەوەتان لێ دەکەین و ئەم هەنگاوە، بە هەنگاوێکی مێژوویی گرینگ دەزانین، کە خواستی هەموو لایەکمان بوو.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پێگەیەکی مێژوویی و گرینگیەکی تایبەتی هەیە لە بزاڤی رزگاریخوازی گەلەکەمان بەگشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی، بۆیە ئومێدەوارین ئەم هەنگاوە
دەستپێکی قۆناخێکی نوێ بێ لە بەرەوپێشبردنی خەبات و تێکۆشان و بەدیهێنانی ئامانجە مەزنەکانی گەلەکەمان.
لەو کاتەدا کە جیهان و ناوچەکە بە دۆخێکی ئاڵۆز و هەستیار تێپەڕ دەبێ، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکان و لێکەوتەکانی ڕەوشەکە، بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان لە هەموو کاتێک زیاتر و زۆرتر پێویستی بە یەکێتیی و یەکڕیزیی کوردستانی هەیە.
دووبارە ئەم هەنگاوە مێژووییە لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پیرۆز بێت.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
24ی ئابی2022
bestun latef