سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌نگاوه‌كانی سه‌در كوده‌تایه‌كی روونن دژی ده‌وڵه‌ت.
كازم عه‌باس، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕایگه‌یاند: ئه‌و هه‌نگاوه و جوڵانه‌ی ره‌وتی سه‌در گرتویانه‌ته‌به‌ر له ڕێی لایه‌نگرانیانه‌وه، ئه‌نجامی ئه‌رێنیی بۆ عێراق نابێت، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان كوده‌تایه‌كی ته‌واوه له دژی ده‌وڵه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسیی وڵات.
سه‌ركرده‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به ئاژانسی به‌غداد اليومى ڕاگه‌یاندووه: سه‌در به ئه‌نقه‌ست شه‌قامی له مانۆڕی سیاسی و هێرشكردنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌كارهێناوه.
كازم عه‌باس سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان، ده‌ڵێت: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌مو ڕێگاكانی گفتوگۆكردنی له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در به‌كارهێناوه و نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌نجام، به‌ڵام له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌نگاوه‌كانمان به‌ره‌و پێكهێنانی حكومه‌ت و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ڕۆن.




