خانەنشینکردنی هێزەكانی پێشمەرگە دەستپێدەكات

ئێستانیوز-

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لە چوارچێوەی چاکسازییەکان و هەبوونی لەشکرێکی رێکوپێک و ئەکادیمی ئەو پێشمەرگانەی بەپێی یاسا تەمەنیان خانەنشینی دەگرێتەوە خانەنشین دەبن، بەڵام دەستکاری مووچەیان ناکرێت و وەکو خۆی دەمینێتەوە.
سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ریڤینگ هروری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندوە، لە چوارچێوەی یاسای خانەنشینی پێشمەرگە دەست بە خانەنشینی ئەوپێشمەرگانە دەکرێت کە تەمەنیان گونجاوە بۆ خانەنشینی کە 45ساڵ تەمەن و15ساڵ خزمەتی کەمتر نەبێت و ئەوانەی دیکەش بەپێی پلە دەبێت، بۆیە ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگە خانەنشینی دەیانگرێتەوە و بە لیستێک رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و لەوێش رەوانەی سەرۆکایەتی هەرێم کراوە و چاوەڕێ دەکرێت بەم نزیکانە رەزامەندی بدرێت و دەست بەخانەنشینیان بکرێت.
سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، ئەو کارە گرینگە کە لەچوارچێوەی چاکسازیدایە بۆ ئەوەی لەشکرێکی رێکوپێک و ئەکادیمیمان هەبێت، بۆیە گرنگە ئەوانەی تەمەنیان گەورەبووە خانەنشین بکرێن.
ریڤینگ هروری ڕوونیشی کردەوە، ئەوانەی خانەنشین دەبن مووچەیان وەکو خۆیان دەمینێت و کەم ناکرێتەوە .
بەپێی زانیاریەکان ئەو لیستەی وەزارەتی پێشمەرگە رەوانەیکردووە بۆ ئەوەی خانەنشین بن ژمارەیان نزیکەی 2 هەزار پێشمەرگەیە.

پەیوەندیدار