مۆڵەتی نوێی شۆفێری چەند ساڵ كاری پێدەكرێت؟

ئێستانیوز-


دوای ئەوەی دوێنێ‌ مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی كوردستان نوێكرایەوە و چەند گۆڕانكارییەكی تیادا كرا، ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە كە مۆڵەتەكە هاوشێوەی پێشوو بۆ ماوەی پێنج ساڵ كاری پێدەكرێت.

لە نوسراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، بەپێ ی ڕێنمایی ژمارە3ی ساڵی2022ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەومۆلەتەی كە بە سیستەمی دیجیتالی تازە دەردەچێت بۆماوەی(5)ساڵ كاری پێ دەكرێت.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، هەڵگرەكەی دەتوانیت بەرلە(6)مانگ لەوادەی تەواوبونی تازەی بكاتەوە.

پەیوەندیدار