لە حەوت ساڵدا تورکیا ٤٠٠٠ ھێرشی بۆ سەر سنورەکانی ھەرێم ئەنجامداوە

رێکخراوی سی تی پی ئاشکرایکرد، لە ماوەی ٧ ساڵدا تورکیا چوار ھەزار ھێرشی بۆ سەر سنورەکانی ھەرێم ئەنجامداوە.

ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تورکیا چوار ھەزار ھێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر سنورەکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و بەھۆیانەوە ١٢٣ ھاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە، لە ١٣٪ی قوربانیانی ئەو ھێرشانەش ژنن و ٨٧٪یان پیاون، لانیکەم شەش منداڵیش لە ھێرشەکاندا کوژراون و ١٤ی دیکەش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھێرشەکاندا زیاتر لە ٥٥ جوتیار و شوانکار لەکاتی کشتوکاڵکردن یاخود لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکانیان کوژراون و برینداربوون.

ڕێکخراوی سی پی تی ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەھۆی ھێرشەکانی تورکیا، نزیکەی ٥٠٠ گوند لە ھەرێمی کوردستان مەترسی چۆڵبوونی تەواوەتیان لەسەرە.

پەیوەندیدار