لە ناحیەی لەیلان چەكدارانی داعش پەلاماری چوار شوانی كورد دەدەن

لە روبەڕوبونەوەیەکدا لە سنورى ناحیەى لەیلان لە کەرکوک، شوانێک شەهید بو کە پیشەی پێشمەرگە بوە و هاوکات چەکدارێکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژرا.

عەقید سەلام باوە، بەڕێوەبەرى پۆلیسى ناحیەى لەیلان راگەیاند، لە ناوچەى بەیانلو لە سنورى ناحیەکەیان چەند چەکدارێکی داعش بۆسەیان بۆ سوپای عێراق داناوە، بەڵام لەوکاتەدا تەقەیان لە چوار هاوڵاتی کردوە کە ئاژەڵدارن و روبەڕوبونەوە لەنێوانیاندا رویداوە.

وتیشی: “لە روبەڕوبونەوەکەدا دەڵێت چەکدارێکى داعش کوژراوە و هاوڵاتیەکی کوردیش شەهید بوە کە پێشمەرگەیە، جگە لەوەش کەسێکی دیکە بریندارە.”

عەقید سەلام باوە رونیکردەوە، ئەو پێشمەرگەیەى شەهید بوە ناوى زیرەک زاهیرە و بریندارەکەش ناوى یوسف حەسەنە کە گولـلەیەک بەر سکى کەوتوە و رەوانەى نەخۆشخانەى کۆماری کەرکوک کراوە.”

پەیوەندیدار