چەند مەرجێك بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی نوێی شۆفێری راگەیەنرا

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سیستمی بە دیجیتاڵکردنی مۆڵەتی شۆفێری کە سیستمێکی جیهانییە لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکرێت و ئەو پڕۆسەیەش تەنیا نیو کاتژمێری پێویستە.

لەمبارەیەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە زاری فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێرەوە لە ماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی كردۆتەوە : “دەرهێنانی مۆڵەتی نوێ چەند مەرجێکی هەیە، یەکەمیان پشکنینی پزیشکییە بە پێچەوانەى جاران هەر لەناو بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆکان شوێنى تایبەتى بۆ پشکنینى چاو ئامادەکراوە مەرجى دووەم بوونى پاسپۆرتە تا ناوى سەر مۆڵەتەکەى هەمان جۆرى ناوى سەر پاسپۆرتەکەى بێت بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی.

ئەوەش هاتووە: پێشتر دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری کاتێکی زۆری هاوڵاتییان بە فیڕۆدەچوو، بەڵام لە سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێریدا تەنیا نیو کاتژمێری پێویستە و دوای تەواوبوونی کارەکانی مۆڵەتەکەی وەردەگرێتەوە.

ئەوەش هاتووە: بەم مۆڵەتە دەتواندرێت لە دەرەوەی وڵاتیش ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت.

پەیوەندیدار