کۆشکی سپی: باشترین ڕێگەچارە ڕێککەوتنە لەگەڵ ئێران

کۆشکی سپی ئەمریکا جارێکی دیکە ڕایگەیاند، لەو بڕوایەدان گەڕانەوە بۆ وتووێژ و ڕێککەوتنی دیپلۆماتی، باشترین ڕێگەیە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا.

جۆن کێربی وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی ئەمریکا، ڕایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەو بڕوایەدایە، ڕێگەچارەی دیپلۆماتی و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی باشترین چارەسەرە.
جۆن کێربی ئاماژەی بەوەش کرد، وتوێژکارەکان لە ھەموو کات نزیکترن بۆ ڕێککەوتن لەچاو دوو ھەفتە لەمەوبەر.

وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی ڕوونی کردەوە، ئیدارەی ئەمریکا وەڵامی خۆی پێشکەش کردوە، بەو ھیوایەی ئەنجامی ئەرێنی ھەبێت.

جەختیشیکردەوە، ئەگەر تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی چارەسەرکردنی ھەر کێشەیەک لە ناوچەکەدا قورس دەبێت.

پەیوەندیدار