د.مەحمود عوسمان: عێراق بووە بە سینەمایەكی تەواو

سەبارەت بە ئاڵۆزییەكانی بەغدای پایتەختی عێراق سیاسەتمەدارێكی كورد دەڵێت، عێراق بووە بە سینەما بەڕاستی سینەمایەكی تەواوە ئیش دەكات و هەمووی تەماشامان دەكات.

د.مەحمود عوسمان، سیاسەتمەدار، بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە، دوای بڕیارەكەی موقتەدا سەدر بۆ وازهێنانی بە تەواوەتی لە كایەی سیاسی، پشێوی و ئاڵۆزی لە بەغداد و چەند شارێكی عێراق دروستبوو بەپێی وتەی بەرپرسێكی شیعە، سەدر مانی لەخواردن گرتووە تا كۆتایی هاتنی پێكدادانە چەكدارییەكان، د. مەحمود عوسمان چاودێری دیاری عێراقی و هەرێمی كوردستان دەڵێت، دۆخێكی زۆر ناهەموارە لە عێراق، ئەو وڵاتەیان به ‌تەواوی وێرانكردووە شیعەكان سەلماندیان كە توانای حوكمی عێراقیان نییه،‌ ئەوە دەركەوت لەساڵی 2003 وە حوكمیان بەدەستەوەیە ئەو وڵاتە چی لێهاتووه!.

د. مەحمود عوسمان” پێشبینی دەكات ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی هەمان بڕیاری ئەنجومەنی دادوەری بدات سەبارەت بە دۆسییەی هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان، بەوەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە تایبەتمەندی ئەوان نییە، د. مەحمود عوسمان دەشڵێت” كاردانەوەكانی لایەنی سەدریش توندتر دەبێت و كێشە زیاتر دەبێت ئەوكات موقتەدا دەبێت مان لەئاویش بگرێت ئەگەر وابێت، عێراق بووە بە سینەما بەڕاستی سینەمایەكی تەواوە ئیش دەكات و هەمووی تەماشامان دەكات. ”

د. مەحمود عوسمان، دەڵێت، ” دۆخی عێراق خراپە بەرەو باشی ناڕوات،‌ ئەوە چاوەڕوانكراو بوو‌، چونكە هیچ ڕێككەوتن نەبوو لەنێوانیاندا ڕێككەوتنی سیاسی بێگومان سەدریش داواكاریەكانی جێبەجێ نابن لایەنەكانی تر ڕازی نابن لەسەری، سەدر كاتی خۆی وتی لەپەرلەمان دەكشێمەوە كشایەوە لەپاش ئەوە زیاتر توند بوو شەقامی جوڵاند و خۆپیشاندان كرا و پەڕلەمانیان گرت، ئێستا ڕایگەیاندووە، وتی ئیتر سیاسەت ناكەم، بەڵام هانی دەستەكەی خۆیداوە كە هەموو شوێنەكان بگرن واتە ئەوە پیشەیەتی چەند جارێك ئەوانە ڕوویداوە ئیتر ئەو پشێویە دروستبووە كە دەبینرێت بێگومان دەستور مافیداوە بەهەموو كەسێك خۆپیشاندان بكات، بەڵام دەستور نەیوتووە بڕۆنە ناو كۆشكی كۆماری و بڕۆنە ناو پەرلەمان و وەزارەت ئەوە پشێوییە كە دروستیانكردووه،‌ بەڕاستی شتێكی زۆر خراپیشە. ”

د. مەحمود عوسمان ئاماژەی بەوەكرد” لایەنەكەی تریش كە بەرامبەر سەدرن چوارچێوەی هەماهەنگی مالیكی و ئەوان ئەوانیش لە سەدر خراپترن، چەند ساڵە حوكمی عێراق دەكەن بێكەڵكن و گەندەڵن نەیانتوانیووە ئیدارەی ئەو وڵاتە بكەن ئەوانیش كێشەن لەبەرئەوە كێشەكان كەوتۆتە نێوان شیعەكانەوە، شیعەكانیش چەند ساڵە ئیدارەی ئەو وڵاتە دەكەن نەیانتوانیووە ئیدارەی بكەن، بەڵكو وێرانیان كردووە عێراق تووشی گەندەڵیەكی زۆر بووە هەژاریەكی زۆر هەیە خزمەتگوزاری نییه،‌ هەموو خەڵكەكە چەكداره،‌ دۆخێكی هەتا بڵێیت خراپە لەناو عێراقدا بەداخەوە. ”

بە بڕوای د. مەحمود عوسمان ئەو پشێویەی عێراق ڕەنگە بەردەوام نەبێت، لەو ڕووەوە د. مەحمود عوسمان دەڵێت “بەڵێ ئاگرێك هەڵكراوه،‌ بەڵام لەوانەیە بكوژێتەوه،‌ بڕواناكەم زۆر بەردەوام بێت چونكە دەڵێن گوایە مەرجەعیەتی شیعەش بڕیارە ڕاگەیەنراوێك دەربكات دەربارەی ئەو بارودۆخە ڕەنگە هەندێك شەهید و بریندارو ئەوانە ڕووبدەن، بەڵام بكوژێتەوە بەشێوەیەك دەوترێت سەدر ئێستا مانیشی گرتووە لەخواردن گوایە سیاسەت ناكات، ئێستا سەدر ڕایگەیاندووە كە مانیگرتووە لەخواردن هەتا شەڕەكان دەوستێت شەڕەكانیش جەماعەتی خۆین(سەدرن) خەریكی ئەو شەڕەن تێناگەین بەڕاستی دۆخێكی زۆر ناماعقولە لە عێراق، بەڕاستی ئەو وڵاتەیان به ‌تەواوی وێرانكردووە شیعەكان سەلماندیان كە توانای حوكمی عێراقیان نییه،‌ ئەوە دەركەوت لەساڵی 2003 وە حوكمیان بەدەستەوەیە ئەو وڵاتە چی لێهاتووە. ”

دەربارەی هەڵوێستەكانی موقتەدا سەدر، د. مەحمود عوسمان دەڵێت” سەدر قسەكانی هیچی بەسەر هیچەوە نییه،‌ به ‌هیچ جۆرێك پەیوەندی بەكەسەوە نییە، ئێستا دەڵێت مانم گرتووە بۆچی دەبێت مان بگرێت؟ تەنها فەرمان بكات بە بەردەستەكانی خۆی بڵێت تەقە مەكەن و تەواو دەبێت ئیتر ئەوە مانگرتنی بۆچییە! مرۆڤێكە قابیلی ئەوە نییە لێی تێبگەن، ڕۆژ جۆرێكە و شەو جۆرێكی ترە لەپڕ تویتێك دەكات و دواتر تویتێكی تر دەكات واتە سەیرە كەس ناتوانێت هەڵیبسەنگێنێت چۆنە و چی دەكات و چی دەبێت زۆر زۆر كێشەیە بەڕاستی بۆئەوەی لێی تێبگەین چی دەكات. ”

” لەوانەیە سەدر پەشیمان ببێتەوە ”

د. مەحمود عوسمان بۆچونی وایە ئەگەری هەیە، سەدر ئەمجارەش هاوشێوەی جارانی پێشوو پەشیمان ببێتەوە لە هەڵوێستی وازهێنانی تەواوەتی لە سیاسەت وەك خۆی ڕایگەیاند، لەو ڕووەوە د. مەحمود عوسمان وتی”لەوانەیە سەدر پەشیمان ببێتەوە، چونكە لەكۆندا شتی وایكردووە و پەشیمانیش بۆتەوە ئەوەی ئەمجارەی تۆزێك ماوەكەی درێژترە، بەڵام بەڕای من دەكرێت بەشیمان ببێتەوە. ”

” ئەمڕۆش دادگای فیدراڵیش هەمان بڕیاری ئەنجومەنی دادوەری دەدا ”

وابڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بڕیار بدات.
بە بڕوای د. مەحمود عوسمان، دادگای باڵای فیدراڵی هاوشێوەی ئەنجومەنی دادوەری ئەو سكاڵایە ڕەتدەكاتەوە، لایەنگرانی سەدریش بەو بڕیارە زیاتر توڕە دەبن. ”

لەو ڕووەوە د. مەحمود عوسمان دەڵێت” ئەمڕۆش دادگای باڵای عێراق بڕیار دەدات بڕیارەكەشی ئەوەیە كە دەڵێت ئێمە دەسەڵاتمان نییە پەرلەمان هەڵبوەشێنینەوە كە ئەوەش كێشەیەكی تر دروست دەكات، بەڵێ وادیارە دادگای فیدڕاڵی وادەڵێت ئەنجوومەنی باڵای دادوەری چی بوون ئەوانیش هەمان شتن ئەوانیش دەڵێن دەسەڵاتمان نییە. ”

پەیوەندیدار