مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و ئامادەیی حکومەتەکەی پیشانداوە بۆ یارمەتیدان لەپێناو هێنانەکایەی ئاشتی و سەقامگیری لە هەموو عێراقدا.
رۆژی 30ی ئابی 2022، مەسرور باززانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و نیگەرانی خۆی دەربڕیوە بەرانبەر بەو تەوژمە نوێیەی تووندوتیژی لەعێراق و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پیشانداوە بۆ هاوکاریکردن لەپێناو هێنانەکایەی ئاشتی و سەقامگیری لە هەموو عێراقدا.
مەسرور بارزانی دەڵێت: ” لە بەشێکی دیکەی تویتەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: “ئێستا کاتی گفتوگۆیەکی کراوە و راشکاوانەیە، سەبارەت بەو کێشە قووڵانەی رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە، پێویستە هەموومان ئەو بوێرییەمان تێدابێت، کە دان بە جیاوازییەکانی یەکتردا بنێین. ئەو بارودۆخەی تێیکەوتووین پێویستی بە چارەسەرێکی ریشەییە”.
ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەی نێوان مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی لەکاتێکدایە لە 29ی ئابەوە خۆپیشاندان و پێکدادان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق دەستیپێکردووە و بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان 25 کەس کوژراون و 380 کەسی دیکەش بریندار بوونە.