وەزیرەكەی سەدر هۆشدارییەکی تووند بە قەیس خەزعەلی دەدات

ساڵح محەمەد عێراقی، کەسایەتی نزیک لە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کە بە “وەزیرەکەی سەدر” ناسراوە، پەیوەست بە روداوەکانی شەوی رابردوی بەسڕە هۆشداری دایە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق و رایگەیاند، “پێویستە میلیشیاکانت

تەندروستیی جیهانی: تووشبووانی ئاوڵەی مەیموون 50 هەزار كەسی تێپەڕاند

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامارێکی نوێی لەبارەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکە ژمارەی تووشبووان 50 هەزار کەسی لە جیهاندا تێپەڕاندووە؛ رێکخراوەکە باسی لەوەش کردووە، رێژەی تووشبوون لەو بەشانەی ئەمریکا و ئەوروپا کە پێشووتر بەرزبوو، دابەزیوە.

پۆلیسی سلێمانی: كەسێك كە خوشكەكەی خۆی كوشتبوو دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات کەسێکیان دەستگیركرد كە خوشكەكەی خۆی کوشتووە، لە کاتێکدا پێشتر بە پۆلیس گوترابوو ژنەکە لە نهۆمی دووەمی ماڵەکەیان خۆی هەڵداوەتەوە خوارەوە. رۆژی پێنجشەممە 1ـی ئەیلوولی 2022، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی

بایدن و كازمی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و باسیان لە دۆخی عێراق و گرژییەکانی چەند رۆژی رابردو کرد، هاوکات سەرۆکی ئەمریکا داوای لە هەمو سەرکردەکانی عێراق کرد

زێڕ و نەوت دابەزین، دۆلاریش جێگیرە

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی ھەرێم نرخی 100 دۆلار 148,150 دینارەنرخی 100 یۆرۆ 150,000 دینارەنرخی 100 پاوەن 173,000 دینارەنرخی 100 دۆلار 1790 بۆ 1820 لیرەی توركیەنرخی 100 دۆلار 2,910,000 تمەنە نرخی زێڕ لە بازارەكانی هەرێم مسقاڵێک

لە دهۆك باندێك دەستگیركران كە لە رێگەی ژنێكەوە فێڵیان لە پیاوان كردووە

پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئاشكرای كرد، سێ كەسیان بە تۆمەتی فێڵكردن لە خەڵك دەستگیر كردووە، كە یەكێكیان ژنە و لە رێگەی قسەكردن لەگەڵ پیاوان و بردنەوەیان بۆ ماڵەوە و دواتر هەڕەشە كردن لێیان، پارەیان لێ‌ وەرگرتوون.

هەفتەی داهاتو بڕیاری كۆتایی لەبارەى ناردنی پەنابەران بۆ رواندا دەدرێت

بڕیار وایە هەفتەی داهاتو دادگای باڵای بەریتانیا دانیشتنێکی تایبەت بە ناردنی پەنابەران بۆ رواندا ئەنجام بدات و بڕیاری کۆتایی لەو بارەوە دەربکات. حکومەتی بەریتانیا بودجەیەکی (120) ملیۆن پاوەندی بۆ ناردنی پەنابەران بۆ رواندا دابین کردوە

لە كەركوك بە زمانى کوردی وەرگرتنی مۆڵەتی تەندروستی قەدەغە دەكرێت

بە بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، وەرگرتنی مۆڵەتی تەندروستی کارکردن لە کەرکوک تەنیا بە زمانی عەرەبی دەبێت و بە زمانی کوردی نانوسرێت. بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان کراوە، لە ڕۆژی چوارشەممەی رابردووەوە

ئەو گەنجەی لە ئاهەنگێکدا گوللـەی وێڵى بەر کەوتبوو، گیانیلەدەستدا

دوای چوار رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەو گەنجەی لە ناحیەی سەرسنگی سەر بە قەزای ئامێدی لە ئاهەنگێکدا گوللـەی وێڵ بەر سەری کەوتبوو گیانی لەدەستدا. ‌عادل ئەردنی، ئامۆزای گەنجەکە راگەیاند، ئەمڕۆ کتاژمێر 04:00ـی بەرەبەیان دانەر غازی،

لە هەولێر بە هۆی روداوێكی هاتوچۆ کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی بێئاگایی و تیژڕەوی ئۆتۆمبێلێک کەوتووەتە خوارەوە لە پردی رێگەی بنەسڵاوەی کۆن و بەهۆیەوە، کەسێک گیانیلەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون. فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، راشیگەیاندووە،