بە بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، وەرگرتنی مۆڵەتی تەندروستی کارکردن لە کەرکوک تەنیا بە زمانی عەرەبی دەبێت و بە زمانی کوردی نانوسرێت.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان کراوە، لە ڕۆژی چوارشەممەی رابردووەوە 24/8/2022 دەرچووە، وەرگرتنی مۆڵەتی تەندروستی لە کەرکوک بۆ ئەو شوێنانەی کاری تێدا دەکرێت نابێت بە زمانی کوردی بنوسرێت و تەنیا زمانی عەرەبی ڕێگەی پێدراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی “ماددەی چوار/ بڕگەی دووەم/ج” لە دەستوری ھەمیشەیی عێراق، بەڵگەنامە ڕەسمییەکان دەبێت بە ھەردوو زمانی عەرەبی و کوردی بنوسرێن و لە دوای ساڵی 2003 وە مۆڵەتە تەندروستیەکان لەکەرکوک بەعەرەبی و کوردی نوسران، ئەوەش بە قۆناغێکی دیکەی تەعریب کردن دادەندرێت لە کەرکوک.