لە هەولێر بە هۆی روداوێكی هاتوچۆ کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی بێئاگایی و تیژڕەوی ئۆتۆمبێلێک کەوتووەتە خوارەوە لە پردی رێگەی بنەسڵاوەی کۆن و بەهۆیەوە، کەسێک گیانیلەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، راشیگەیاندووە، رووداوەکە کاتژمێر ٣:٣٠ دەقەی بەیانی ئەمڕۆ روویداوە ولە ئەنجامی تیژڕەوی و بێ ئاگایی بووە و لە پردەکەوە بە دوورییەکی زۆر کەوتووەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی جێگای تێڕامان بووە لە پشکنینی شوێنی رووداوەکە ئەوە بووە، کە بە هیچ شێوەیەک شوێنەواری برێککردن نەبووە و هیچ هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی خێرایی نەبووە.

پەیوەندیدار