دەرچووانی دانەمەزراو هیوادارین کار نەگاتە ئەوەی هەڵوێستی توند و ڕێکاری تر بگرینەبەر

دەستەی نوێنەرانی کارمەندە خۆبەخشەکان و دەرچووە دانەمەزراوەکانی تەندروستی هەڵەبجە ڕایانگەیاند، وەک مافێکی یاسایی و شەرعی خۆمان بڕیاری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیمان داوە و بەردەوام دەبین تائەوکاتەی عەدالەت و داد پەروەری لەلیستی دامەزراندندا بەرپا دەبێت.

ئاماژەشیان بەوەكرد، داوا لەهاوڵاتیان ڕێکخراو کەسایەتی و ئەندام پەڕلەمان و هەموو چین و توێژەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەکەین، هاوکار و پشتیوان و هاوڕێمان بن لەگەیاندنی ناڕەزایەتییەکان.

دەقی بەیاننامەكەیان:

دەستەی نوێنەرانی خۆبەخشان و دەرچوانی دانەمەزراوی تەندرووستی هەڵەبجە هوشداریەکیان بڵاوکردەوە

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بۆ: رای گشتی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان

بابەت: هوشداری

ئێمە وەک دەستەی نوێنەرانی کارمەندە خۆبەخشەکان و دەرچووە دانەمەزراوەکانی تەندروستی وەک مافێکی یاسایی و شەرعی خۆمان بڕیاری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیمان داوە و بەردەوام دەبین تائەوکاتەی عەدالەت و داد پەروەری لەلیستی دامەزراندندا بەرپا دەبێت، بۆیە لێرەوە داوا لەهاوڵاتیان ڕێکخراو کەسایەتی و ئەندام پەڕلەمان و هەموو چین و توێژەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەکەین، هاوکار و پشتیوان و هاوڕێمان بن لەگەیاندنی ناڕەزایەتییەکان، ئەوەی جێگای نیگەرانی زیاتری ئێمەیە تائێستا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندرستی هەڵەبجە وەک پێویست گوێی لێنەگرتوین نەهاتووە بەدەم داواکارییەکانمانەوە.

هەر بۆیە ناڕەزیەتییەکان کۆتایی پێ نایەت تا ئەو کاتەی بڕیارێکی فەرمی و موقنیع کەرمان بەدەست دەگات و دڵنیا دەبینەوە لەوەی مافی کەس پێشێل نەکراوە.

هیوادارین کار نەگاتە ئەوەی هەڵوێستی توند و ڕێکاری تر بگرینەبەر

کات و شوێنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان: ڕۆژانە کاتژمێر (٨) بەیانی بەردەم بەڕێوە بەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە.

دەستەی نوێنەرانی کارمەندە خۆبەخشەکان و دەرچووە دانەمەزراوەکانی تەندروستی

بێستون لەتیف 03/09/2022 – 12:16 هەواڵ/كوردستانی

پەیوەندیدار