سەڵاحەدین دەمیرتاش: کۆمەڵگای تورکیا بەسەر دوو جەمسەری دیموکراسی و فاشیزم دابەش بووە

“سەڵاحەدین دەمیرتاش” ھاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان “ھەدەپە”لە پەیامێکدا بۆ ئەو باوکەی کە لە زیندانی ئەدێرنە لەناو گونییەکدا روفاتی کوڕەکەی رادەستکرایەوە دەڵێت، کۆمەڵگا بەسەر دوو جەمسەردا دابەش دەبێت، ئەوانەی بڕوایان بە دیموکراسی و بەھا گەردوونی و مرۆڤایەتییە‌کان ھەیە و ئەوانەی بڕوایان بە فاشیست و دز ھەیە.

٢ی کانونی دووەمی ٢٠١٥، لە کاتی قەدەغەی ھاتووچۆ و لە شەڕ و پێکدادانێکدا، کەسێک لە ئامەد گیانی لەدەستدا، ھەفتەی رابردوو لە زیندانی ئەدێرنەی ئامەد، روفاتی ئەو کوڕە لە گونییەکدا رادەستی باوکی کرایەوە، ئەوەش لەلایەن دادگای ئامەد کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە و بەپێی یاساکانی تورکیا ئەو کارە بە بێڕێزیکردن بە تەرم لێکدرایەوە.

پەیوەندیدار