سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە لە ئەستەنبۆل دەستگیرکرا.
میدیاكانی تورکیا بڵاویانکردەوە، سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپەی شاری ئامەد لە کاتی چوونی بۆ ئیدرنە لەلایەن پۆلیس و میتی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکراوە و دوای دەستگیرکردنی گواستراوەتەوە بۆ ئاسایشی ئیستانبوڵ.
لە مانگی ئاداری ئەمساڵ و بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە، لیژنەی گشتیی پەرلەمانی تورکیا بە کۆی دەنگ مافی پارێزبەندی لە سەمرا گوزەل سەندەوە و دواتر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.