لەماوەی یەك مانگ دا زیاتر لە ٥٠ چالاکوانی مەدەنی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون

بە پێی ئامارێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، لە مانگی رابردوودا ٥٤ چالاکوانی مەدەنی بە تۆمەتی ئەنجامدانی چالاکی سیاسی و مەدەنی لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون.

ڕاشیگەیاندوە، بەراورد بە مانگەکانی رابردوو، دەستگیرکردنی چالاکوانان بە رێژەی ٤% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

ھەر بە پێی ئامارەکە، ٤٦ کەس بە ھۆکاری سیاسی و ٥ کەسیش بەھۆکاری کۆڵبەری و قاچاخچێتی ٣ کەسیش بە تۆمەتی چالاکی ئایینی دەستگیرکراون.

پەیوەندیدار