یونسکۆ: زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن منداڵ لە جیھاندا لە خوێندن بێ بەشبوون

ڕێکخراوی پەروەردە و زانست و کلتوری سەر بە نەتەوە یەکگرتووکان-یونسکۆ ڕایگەیاند، زیاتر لە ٢٤٤ ملیۆن منداڵ لەجیھاندا ھەلی خوێندنیان بۆ نەڕەخساوە و نەیتوانییوە بچنە خوێندنگە.

لەڕاگەیەندراوێکدا یونسکۆ بڵاویکردەوە، ھیچ کەسێک ناتوانێت بەم ڕەوشە ڕازی بێت، پەروەردە و فێرکردن مافی ھەموو کەسێکە، پێویستە ھەموو ھەوڵێک بدرێت بۆ ڕێزگرتن لەو مافەی منداڵان.

ڕێکخراوی یونسکۆ ڕوونیکردووەتەوە لە کۆی ٢٤٤ ملیۆن منداڵ کە نەچوونەتە بەر خوێندن، تەمەنیان لەنێوان ٦ بۆ ١٨ ساڵیدان، لەو ژمارەیەش ٩٨ ملیۆن منداڵیان لە وڵاتانی ئەفریقان.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ٢٠٠٠دا ژمارەکە ٤٠٠ ملیۆن منداڵ بووە، بەڵام لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا بەھۆی ئەو پێشکەوتنەی کە لە بواری پەروەردە و فێرکردن لەسەر ئاستی جیھان ھاتووەتە ئاراوە، ژمارەکە بووە بە نیوە.

پەیوەندیدار