ئەڵمانیا: هەوڵدەدەین بەتەواوی دەستبەرداری غازی روسیا بین

ئولاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتەکەیان لە کۆتایی ساڵی رابردوەوە پلانی ئەوەی هەبووە بە تەواوی دەستبەرداری غازی روسیا ببێت، هەرچەندە دەشزانن کە ئەو بڕیارە وادەکات ئەڵمانیا بەقۆناغێکی سەختدا تێپەڕێت، بەڵام هیوادارە کە ناچار نەبن لەهەندێک کاتدا کارەبا و غاز لەسەر هاوڵاتیان ببڕن.
ئولاف شۆڵتز لە پەیامێکدا باسی لەوەشکردوە، لەم کاتەدا وڵاتەکەیان بە قۆناغ پشت بەستنی بە غازی روسی کەمکردوەتەوە و هەوڵیداوە لەکۆگاکانی غازی ئەڵمانیادا هاوکاردەکردنی سوتەمەنی لە مۆسکۆوە رابگرێت، بەوهۆیەش رەنگە ناچار بن بەرزترین ئاستی بەکارهێنانی کارەبا لەماوەی داهاتودا کەمبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا وڵات بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت، هیواش دەخوازێت بەرپرسانی وڵاتەکەی ناچار نەبن پەنا بۆ رێوشوێنی وەک بڕینی کارەبا و غاز ببەن.

رۆژی کۆمپانیای گازپڕۆمی روسی رایگەیاند، بەهۆی دروستبونی گرفتێک لە هێڵی گواستنەوەی غازی “نورد ستریم 1” کە لەرێگەیەوە غازی وڵاتەکەیان بۆ ئەڵمانیا هەناردە دەکرێت، تا کاتێکی نادیار هەناردەکردنی غاز “بەتەواوەتی” رادەگرن، ئەوەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر وڵاتانی ئەوروپا دەبێت لەکاتێکدا بەهۆی نزیکبونەوەی سەرما خواست لەسەر وزە زیاتر بوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە حەوت وڵاتە پیشەسازییەکەی جیهان (G7) لەسەر دیاریکردنی کەمترین نرخ بۆ نەوتی روسیا گەیشتونەتە رێککەوتن، کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی شەڕی ئابوری نێوان رۆژئاوا و مۆسکۆ، بەهۆی هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

پەیوەندیدار