لە بەغدا کۆبوونەوەی کازمی و لایەنە سیاسییەکان لەبارەی دۆخی عێراق بەرێوەدەچێت

نوسیگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، گەڕووی دووەمی گفتوگۆی نیشتیمانی بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران لەشاری بەغدا دەستیپێکرد. هاوکات، رەوتی سەدر رایگەیاند، “بەشداری کۆبوونەوەکان نابن “.

ئەمڕۆ دووشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کارنامەی گەڕی دووەمی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی بڵاوکردوە.

لە راگەیەندراوەکەی نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمیدا ئاماژە بە لایەناکانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە نەدراوە.

پێشتر، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەدا، کارنامەی دانیشتنەکانی داهاتووی گفتوگۆی نیشتیمانی دەبێت کۆمەڵێک پرس لە خۆ بگرێت کە پرۆسەی سیاسی بەبێ رێککەوتن لەسەریان ناتوانێت بەردەوام بێت.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە ١٦ی مانگی رابردوو مستەفا کازمی داوای لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد کۆببنەوە و گفتووگۆیەکی جدی لەبارەی دۆخی چەقبەستووی عێراقەوە بکەن.

دواتر موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ گەندەڵکاران دانانیشن.

پەیوەندیدار