هەولێر.. كچێك لە باڵەخانەیەك دەكەوێتەخوارەوە و گیانلەدەستدەدات

کچێک لە باڵەخانەیەکی گوندی لوبنانیی شاری هەولێر دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەستدەدات؛ بەرپرسی کاروباری کارگێڕیی شوێنەکە دەڵێت، نازانن خۆکوژی بووە یان نا.

رووداوەکە رۆژی دووشەممە 5-9-2022 روویداوە؛ رەسوڵ کەریم، بەڕێوەبەری کاروباری کارگێڕی گوندی لوبنانی گوتی: “کچەکە هیچ شەڕ و کێشەیەکی نەبووە؛ لە شوقەیەکدا لە نهۆمی 11 ژیاوە کە تەنیا خۆی و خوشکێکی تێدا بووە.”

سەبارەت بە ناسنامەی کچەکە، رەسووڵ کەریم گوتی، خەڵکی بەغدایە و لە هەولێر ژیاوە؛ گوتیشی: “دڵنیانین کە خۆی خۆی هەڵداوەتەوە خوارەوە یان نا؛ ئەوە دەمێنێتەوە بۆ لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی هەولێر.”

وێنەی ئەو كچەی كە لە باڵەخانەكە كەوتۆتە خوارەوە

پەیوەندیدار