کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە بەراورد بە رۆژانی رابردوو.
دوێنێ کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە. ئەمڕۆش کەشناسی دەڵێت، یەک پلەی دیکەش نزمدەبنەوە.
کەشناسی هەرێم ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و خێرایی با مامناوەند دەبێت.
ئەوەشی راگەیاندووە، بۆ سبەی چوارشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزم یەک پلە بە بەراروورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو نزمتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 40
سلێمانی: 39
دهۆک: 39
کەرکوک: 42
هەڵەبجە: 40
زاخۆ: 40
سۆران: 39
گەرمیان: 43