ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، داوای دروستکردنی ناوچەی ئارام لە دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا و راگرتنی بۆردوومانکردنی وێستگەکە دەکات.
تیمی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، دوای سەردانکردنی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا و مانەوە لە وێستگەکە راپۆرتی خۆیان بڵاوکردەوە و تێیدا داوای دروستکردنی ناوچەیەکی ئارامیان لە دەوروبەری وێستگەکە کرد، بۆ دوورخستنەوەی ئەگەری ھەر رووداوێک لە وێستگەکە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەو رەوشەی ئێستای وێستگەکە نابێت بەردەوام بێت، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆ لە راپۆرتە ٥٢ لاپەڕەییەکەیدا، داوای دەستبەجێ راگرتنی ئەو بۆردومانانەی کرد، کە روسیا و ئۆکراین یەکتری بە ئەنجامدانی تۆمەتباردەکەن و ھۆشداریدا لە روودانی تیشکاندانەوەی کۆنترۆڵنەکراو.
لە کاردانەوەی راپۆرتەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ڤاسێلی نیبێنزیا نوێنەری ھەمیشەیی روسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، داوای داماڵینی چەک لە وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا جدی نییە، وتیشی، وێستگەکە سەربازیی نییە و جگە لە پاسەوانەکانی ھیچ سەربازێکی تێدا نییە.