شاندی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان كۆدەبێتەوە

لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان دەكات و لە كۆبونەوەیەكی هاوبەش و لە كەشێكی پۆزەتیڤ گفتوگۆی ئەگەرو پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق كرا، لەم رووەوە شاندی بزوتنەوەی گۆڕان، دید و بۆچوونی خۆی لەمەڕ چۆنیەتی ئامادەباشی لایەنە سیاسییەكان بەرامبەر رەوشی عێراق و هەروەها چۆنیەتی بەدەستهێنانەوەی ممتمانەی جەماوەری كوردستان خستەڕوو، لە روانگەی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و بەرپرسیاریەتی حزب و لایەنە سیاسییەكان، وابەستەبەوەی كە پێویستە بنامایەكی هاوبەشی كوردستانی دروستبێت بۆ مسۆگەر كردنی ئایندەی هەرێمی كوردستان.

لەبەرامبەردا لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان كە پێكدێت لە حزبەكانی (شیوعی و زەحمەتكێشان و بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان) لەماوەی رابردوودا سەردانی حزب و لایەنەسیاسییەكانی كوردستانی كرد لە نێویشیاندا بزوتنەوەی گۆڕان كە لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان، بنەمای دید و بۆچونی هاوبەشی بەدیكرد.

لەدیدار وكۆبونەوەكاندا لە چوارچێوەی هێنانەدی زەمینەی دیالۆگی نیشتمانی و گەیشتن بە بەرنامەیەكی( رادەی نزم) لەنێوان هەموو لایەنە كوردستانیەكاندا.

ئەمە و شاندی بزوتنەوەی گۆڕان و لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان لەگەڵ سەرجەم حزبەكانی كوردستان كۆبونەوە ئەنجام دەدەن.

پەیوەندیدار