ئەگەر بەرزی كۆڵسترۆڵ چارەسەرنەكرێ چی ڕوو دەدات

زۆر كەس درك بەوە ناكەن كە ئاستی كۆلسترۆڵیان بەرزە، چونكە هیچ نیشانەیەكی دیار نییە، هەرچەندە بەرزبوونەوەی ڕێژەی كۆلسترۆڵیان دەبێتە هۆی كێشەی گەورەی وەك جەڵتەی مێشك. لەوبارەیەوە ماڵپەڕی ئەیت زیس باسی چەند زانیارییەكی گرنگی كردووە سەبارەت بە بەرزی كۆلسترۆڵ:
زۆر هۆكار بەشدارن لە بەرزبوونەوەی كۆلسترۆڵ، لەوانە پێكهاتەی بۆماوەیی، خۆراك و ئاستی چالاكیی.
یەكێك لە هۆكارەكان كە بەرزبوونەوەی كۆلسترۆڵ باو بووە، بوونی چەوری ترانس و تێر لە زۆرێك لە خۆراكە پرۆسێس كراوەكاندا، وەك گۆشتی سوور یان بەرهەمە شیرەمەنییە تەواو چەورییەكان، جگەرەكێشان و كحول ئاستی كۆلسترۆڵ زیاد دەكەن. هەروەها بۆ ئەو كەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 40 ساڵەوەیە ئەستەمە كۆلسترۆڵ دابەزێنن.
مەترسییەكانی چارەسەرنەكردنی بەرزی كۆلستڕۆڵ..

  • ئاستی بەرزی LDL، یان كۆلیسترۆڵی “خراپ”، ڕێژەی نیشتن لەسەر خوێنبەرەكان زیاد دەكات و لەگەڵ كۆبوونەوەی گەردی ناو خوێنبەرەكان، حاڵەتێك كە بە ڕەقبوونی خوێنبەرەكان ناسراوە، لێشاوی خوێن كەمدەكاتەوە و ئاڵۆزی جددی ڕوودەدات.
  • ئەگەر خوێنبەرەكانت بەهۆی بەرزی كۆلیسترۆڵەوە خۆراكیان پێ بدرێت، ئەوا دڵ و سییەكان و خوێنبەرەكانی تاجی كاریگەرییان لەسەر دەبێت.
  • ئەگەر بەهۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەكانەوە خوێن مەین دروست بوو، لەوانەیە ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ بەهۆی ڕێگریكردن لە ڕۆیشتنی خوێن لە دڵدا.
  • خوێن مەین كە ڕێگری دەكات لە ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشك دەبێتە هۆی جەڵتەی مێشك.
    پشكنینی خوێن..
  • بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵ خۆی نابێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەكان.
  • پشكنینی خوێن تاكە ڕێگایە بۆ ئەوەی بزانیت كە ئایا كۆلیسترۆڵت بەرزە یان نا.
  • كاریگەرییەكانی بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵ دواتر لە شێوەی جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی مێشكدا دەردەكەون.

پەیوەندیدار