سه‌در گه‌ڕانه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌یان بۆ په‌رله‌مان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در له‌ په‌یامێكدا كۆتایی به‌ ده‌نگۆكانی گه‌ڕانه‌وه‌ی فراكسیۆنی سه‌در هێنا بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

ساڵح محه‌مه‌د عێراقی ناسراو به‌ وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در له‌ په‌یامێكدا كۆتایی به‌ ده‌نگۆكانی گه‌ڕانه‌وه‌ی فراكسیۆنی سه‌در هێنا بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ڕایگه‌یاند، گه‌ڕانه‌وه‌ی كوتله‌ى سه‌درى بۆ ناو په‌رله‌مان قه‌ده‌غه‌یه‌.

وتیشی، پێویست به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی فراكسیۆنی سه‌در ناكات بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڵكو به‌ كشانه‌وه‌ی كورد و سوننه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شه‌رعییه‌تی نامێنێت و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

ساڵح محه‌مه‌د عێراقی ده‌ڵێت، هه‌ست به‌فشاری سه‌ر هاوپه‌یمانانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام دۆخه‌كه‌ قوربانی ده‌وێت بۆ كۆتاییهێنان به‌ مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌لی عێراق و ره‌تكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران.

له‌درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در جه‌ختی له‌ پێكهێنانی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانی كرده‌وه‌ و پێكهێنانی حكومه‌تی ته‌وافوقی ڕه‌تكرده‌وه‌.

پەیوەندیدار